پێش فراوانخوازی ئایینی ئیسلام و مەسیحییەت و جوویەتی، کوردەکان چەند بیر و باوەڕێکی ئایینیی تریان ھەبوو کە بە ئاینیی ڕەسەنی کوردەکان دادەنرێن و لە یەزدانێتەوە سەرچاوەیان گرتبوو.
بە درێژایی مێژوو، زۆرینەی ئایینە یەزدانییەکان تیاچوون و ئەوانەی تاکوو ئێستا ماونەتەوە پێکھاتوون لە یارسانیەت، عەلەویەت، لەگەڵ ئێزیدیەت، کە بەشێکی کوردەکان تاکوو ئێستا باوەڕیان پێیان ھەیە.
کوردەکان باوەڕیان بە ئایینێکی تریش ھەبوو کە زەردەشتی بوو، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بەھۆی کاریگەریی فارسەکانەوە ئەم بیر و باوەڕەیان ھەڵگرتبوو.
لە تیۆلۆژی یەزادنیەتدا، ھێزێک ھەیە بە ناوی «حەق»[a] کە لە ھەموو ئایینەکانی یەزدانیەت دا بە خودا ناسراوە جگە لە ئێزیدیەت.
حەق بە دروستکەری گەردوون دەناسرێت، ھەموو گەردوون حەق بەستوویەتی بە یەکەوە، بەڵام جگە لە دروستکەری گەردوون ھیچ ڕۆڵێکی تر ناگێڕێت، بەڵکو دەسەڵاتی بەخشیوە بە ھێزێک کە خۆی دروستی کردووە و توانای دروستکردنی بەویش داوە.
دروستکەرەکەش، لەکاتی دروستکردنی گەردووندا، پێنج دەسەڵاتی تری وەک خۆی دروست دەکات (کە بە بابا ناسراون، کە ڕەنگە واتای دەروازە بدات) تاکوو ھاوکاری بکەن و ئاگاداری پڕۆسەی دروستکردنی گەردوون بن. ھەموویان پێکەوە حەوت ھێزی پیرۆز پێک دەھێنن کە بە «کیشی فریشتەکان» ناسراوە.
ئەم ھێزانە دەتوانن لە جەستەی مرۆڤدا لەدایک ببنەوە و ھاوشێوەی پەیامبەر ڕەفتار بکەن.
ھەتاکوو سەدەی ١٢ش، تەنیا کەمینەیەکی کوردەکان موسڵمان بوون و کوردەکان بە نەتەوەیەکی موسڵمان نەدەناسرانەوە. لە نووسینەکانی نووسەرانی عەرەبی وەک نیزام ئەل مولک، ئەبو مەنسوور ئەل بەغدادی، و ھەروەھا ئیبن ئەتیر، کوردەکان بە «موشریک» و کافر ناوبراون.
جگە لەو کەمینەیەی کە خۆیان موسڵمان بوون، زۆرینەی کوردەکان باوەڕیان بە ئایینە یەزدانییەکان بوو، ھەروەھا ڕەتیان دەکردەوە کە ببن بە موسڵمان، تاکوو فراوانخوازیی ئیسلامییەکان دەستی پێکرد و لە دوای چەند شەڕێکی زۆر، ھەروەھا گۆڕانکاری لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووری
بەبۆنەی ئەو فراوانخوازییانەوە، کوردەکان بە زۆر کرانە موسڵمان.
لە وەشانێکدا، گۆڤاری ھاوار ئایینی ڕەسەنی کوردەکان بە یەزدانیەت ناو دەبات و دەشڵێت کە تەنیا ئایینە کە بە چەندین سەدەی ھەوڵی لەناوبردندا تێپەڕ ببێت بەبێ لەدەستدانی پیرۆزییەکەی.
@UnrollHelper unroll.

• • •

Missing some Tweet in this thread? You can try to force a refresh
 

Keep Current with Jiyar Elî

Jiyar Elî Profile picture

Stay in touch and get notified when new unrolls are available from this author!

Read all threads

This Thread may be Removed Anytime!

PDF

Twitter may remove this content at anytime! Save it as PDF for later use!

Try unrolling a thread yourself!

how to unroll video
  1. Follow @ThreadReaderApp to mention us!

  2. From a Twitter thread mention us with a keyword "unroll"
@threadreaderapp unroll

Practice here first or read more on our help page!

Did Thread Reader help you today?

Support us! We are indie developers!


This site is made by just two indie developers on a laptop doing marketing, support and development! Read more about the story.

Become a Premium Member ($3/month or $30/year) and get exclusive features!

Become Premium

Too expensive? Make a small donation by buying us coffee ($5) or help with server cost ($10)

Donate via Paypal Become our Patreon

Thank you for your support!

Follow Us on Twitter!

:(