Ammar Goli Profile picture
Journalist & member of @IFJGlobal INT: Kurd related issues in IRI,IQ,TR,SY | Former researcher of IMWS | Editorial: @NNS_Roj, Cooperation with @KurdistanHRN

Jun 8, 2021, 27 tweets

قسە کردن لەسەر چۆنیەتی پێکانی باجەرەکەی پێشمەرگە لە نزیک ئامێدی ئاڵۆزە، تا ئەو کاتەی کە لژنەیکی سەربەخۆ لە نزیکەەوە لێکۆڵینەوە نەکات و هاوکات لەگەڵ شایەت حاڵەکاندا قسە نەکات، هەرجۆرە لێکدانەوەیەک بۆ چۆنیەتی ئەم رووداوە ناتوانێت بەتەواوەتی راست بێت
لەم کۆمەڵە تویتە و👇
#Thread

بە گوێرەی ئەو دیمەن و دەیتایانە کە بڵاو کراوەتەوە هەوڵ ئەدەم تا تۆزێک هەلوومەرجی رووداوەکە و هەروەها چۆنیەتی پێکانی باجەرەکەی پێشمەرگە روون بکەمەوە.
پێش هەموو شتێک کاتژمێرێک دوای رووداوەکە هەموو میدیاکانی هەرێمی کوردستان (بە میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیشەوە) باسیان لە👇

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کاروانی پێشمەرگە کرد (چاو لە سکرین شاتەکان بکەن)، ئەبێت روون بکرێتەوە ئەم زانیاریانە چۆن و لە لایەن کێیەوە درا بە راگەیاندنەکان
ئەم پرسیارە لەو رووەوە گرینگە کە لە کاتی رووداوەکە جیا لە هێزەکانی پێشمەرگە هیچ لایەنێکیتر یان رۆژنامەنووسێک لە نزیکی 👇

شوێنی رووداوەکە نەبووە و تا ئەم ساتەش مۆڵەت بە رۆژنامەنووسان نەدراوە لە نزیکەوە چاویان بە باجەرە پێکراوەکەی هێزی پێشمەرگە بکەوێت.
هاوکات تا ئەم ساتە بەڵگەیەکی سەلمێنراو لەبەر دەست نییە کە شێوازی پەلامارەکەمان بۆ ئاشکرا بکات، پارتی و فەرماندەکانی دەڵێن 👇

پەکەکە بە چەکی دژە زرێپۆش (ATGM) هێرشیان کردووەتە سەریان، لەولاشەوە پەکەکە ئەمەی رەت کردووەتەوە. بەڵام ئایا دەکرێت لە رووی وێنەکانەوە ئەم مەسەلەیە روون بکرێتەوە؟ تا ئاستێک!👇

سەرەتا بە گوێرەی ئەو وێنە و فیلمانە کە بڵاو کراونەتەوە با سەیرێکی دۆخی باجەرەکەی هێزی پێشمەرگە بکەین. باجەرەکە ماشینێکی گوولە نەبڕی جۆری ماکس پرۆە(Maxx Pro) کە ئامێری پووچەڵکردنەوەی مینیشی لەگەڵە(Mine Roller). دیار نییە کە باجەرەکە خاوەن بۆرجەک بووە یا نە، دواتر ئەڵێم بۆ گرینگە👇

بەگوێرەی ئەو دیمەنانە کە بڵاو کراونەتەوە، باجەرەکە لە هەردوو لایەنی راس و چەپەوە هێرشی نەکراوەتە سەر و شوێنی بەرکەوتنی مووشەک نابینرێت، تەنیا لە لای راستەوە و لە سەرووی لاستیکی دواوە کابینی باجەرەکە رەش بووەتەوە، وێدەچێت لە ئاڕاستەی ناوەوە شتێکی گەرم بە زەبرەوە بەری کەوتبێت.👇

لە دیمەنێکیتردا کە دواتر بڵاو کراوەتەوە شوێنی بەرکەوتنی گوولە بە لای راستی باجەرەکەوە دیارە، بە ئەگەری زۆر شوێنی گوولەی دووشکای رووسی یان ئێم ٢ برۆنینگی(M2 Browning
) ئەمریکاییە
تەنانەت دەکرێت ئاڕاستەی گوولەکەش بەگوێرەی ئەو ئاسەوارەی کە لەسەر کابینی باجەرەکە بەجێ هێشتووە 👇

ببینرێتەوە، لێرە وا دەر ئەکەوێت کە لە پشتەوە لێی درابێت. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە ئەم پەلامارە هۆکاری تەقینەوەی باجەرەکە نەبووە و تەنانەت گوولەکە نەیتوانیوە لەشی باجەرەکە ببڕێت و بچێتە ناوەوە.👇

پێش و دوای باجەرەکە ئاسەواری شەپۆلی تەقینەوەیان پێیەوە دیارە. لە پێشەوە جامەکەی نەماوە و کاپووتەکەش بە ئاڕاستەی پێشەوەی هەڵدراوەتەوە و کۆمەڵێک کەلوو پەلیش لە سەر جادەکە کەوتوون، دیارە بە هۆی شەپۆلی تەقینەوەکە لە دواوەوە بووە. لە پشتەوە دەرگای باجەرەکە نەماوە و هەڵکەندراوە.👇

هاوکات ئەگەر سەیری چوارچێوەی باجەرەکە بکرێت، بە روونی دیارە کە بە لای راستدا خوار بووەتەوە، ئەگەرچی شاسی باجەرەکە وەک خۆی ماوەتەوە. واتە کابین باجەرەکە بە ئاڕاستەی راست زەختێکی زۆری لێ کراوە و خوار بووەتەوە. هاوکات سەقفی باجەرەکە بە تەواوەتی نەماوە👇

ئەگەرچی دیمەنێکی زۆر لە ناوەوەی کابینی باجەرەکە لەبەر دەست نییە، بەڵام لە هەندێک لە دیمەنەکاندا شوێنی تەقینەوەیکە بەهێز دەبینرێت. لەم دیمەنەی خوارەوە دیارە لە لای راستی کابینی باجەرەکە شتێکی بەهێز بەر کابینەکە کەوتووە و کونی کردووە، بەڵام نەیتوانیوە لایەی دووهەمی کابینەکە ببڕیت👇

بە دڵنیایەوە دەکرێت لێرە ئیدعا بکرێت کە ئەمە شوێنی بەرکەوتنی مووشەکێکی دژە زرێپۆشی لە کلاسی (ATGM)یە، هیچ چەکێکی سووک یان نیمە قورس ناتوانێت بەم شێوازە لەشی گوولە نەبڕی (Armor) ماشینگەلێکی لەجۆری باجەر ببڕێت ئیلا مووشەکی دژە زرێ (Anti-Armor) نەبێت👇

لەبەر ئەوەیکە هیچ زانیاریەک لە پاشماوەی ئەو مووشەکە ئاڕاستەکراوەکە لەبەر دەست نییە، ناتوانین لێرەدا جۆرەکەی دەستنیشان بکەین. بەڵام رەنگە بکرێت لە رووی شوێنی بەرکەوتنی باجەرەکەوە دەری بخەین کە مووشەکەکە لە کوێوە و بە چ زاویەکەوە ئاڕاستە کراوە👇

کابینی باجەرەکە پێمان ئەڵێت کە مووشەکەکە یان لە سەقفەوە بەری کەوتووە یانیش لە جامی پێشەوەی. جامی پێشەوە ئەگەرەکەی بە نیسبەت ئەگەرەکانیتر کەمە، لەبەر ئەوەیکە ئەگەر لەوێوە هاتبێتە ناو چۆن بەر ئەو شوێنە لە لای راستەوە کەوتووە، واتە زاویەکی ئاڵۆزە بۆ ئەگەرێکی وەها👇

هەروەها یکێک لە پێشمەرگە بریندارەکان لە وتووێژێکی کورتی دوای رووداوەکە بە ئاشکرا دەڵێت لە پڕێکا سەقف بەسەریانەوە نەماوە. ئەمانە هەمووی ئەگەرن و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی وردترە👇

بەڵام ئەگەر لە سەقفەوە هاتبێت ئاڕاستەکەی کوێیە؟ بۆ تێگەیشتن لەم مەسەلەیە لووکەیشێنی باجەرەکە وەکوو ساعەتێک بێننە پێش چاوتان. پێشەوەی ساعەت ١٢، لای چەپی ساعەت ٩ و دواوەوەی ٦. شوێنی بەرکەوتنی مووشەکەکە پێمان ئەڵێت مووشەکەکە لە نێوان ساعەت ٩ بۆ ١٢ بەر باجەرەکە کەوتووە👇

لەبەر ئەوەیکە مووشەکەکە بەر کابینەکە نەکەوتووە دیارە بە زاویەیکی زۆرەوە لە سەقفەوە هاتووەتە ناو. زاویەی بەرکەوتنەکە کەمتر لە ٤٥ دەرەجە نییە. شوێنی بەرکەوتنی باجەرەکە ١٧٦٠ متر بەرزە، بۆ ئەوەیکە مووشەکەکە لە سەقفەوە بێتە ناو دەبێت لە شوێنێکەوە ئاڕاستە کرابێت کە زۆر بەرزتر بێت👇

لای چەپی باجەرەکە دۆڵێکە کە دەچێتەوە ناو هاوینە هەواری سۆلاڤ لە رۆژئاوای ئامێدیەوە. شاخێکیش لەوێیە کە بەرزیەکە 1860 مترە و نزیکەی ٢ کیلوومەتر لە شوێنی بەرکەوتنی باجەرەکەوە دوورە. بەڵام وەک دەزانرێت گریلای پەکەکە لەوێ بوونیان نییە👇

تەنانەت ئەگەریش بوونیان بێت زۆر ئاستەمە لەوێوە و بەو زاویەوە مووشەک لە سەقفەوە بەر باجەرەکە بکەوێت. ئەمێنێت شاخی بەرانبەری باجەرەکە. ئەو شاخە ١٩٢٠ مەتر بڵیندە و ئەگەر گریلاکانی پەکەکە لەوێ بووبن ئەگەری ئەوەیکە لەوێ مووشەکیان ئاڕاستەی باجەرەکە کردبێت هەیە👇

بەڵام لە دیمەنەکانی دوای پەلاماردانەکە دەر ئەکەوێت کە هێزەکانی پێشمەرگە پشت لەو چیایە و بە ئاڕاستەی سەری هەکاری، واتە شاخە بڵێندەکەی پشتەوەی باجەرەکە وەستاون و شاخەکە گوولەباران دەکەن. واتە بە ئەگەری زۆر گریلاکانی پەکەکە لەو شاخە سەنگەریان گرتووە👇

بە دڵنیایەوە ئەتوانین بێژین کە بە گوێرەی زاویەی بەرکەوتنی مووشەکەکە لە ناوەوەی کابینی باجەرەکە ئێحتماڵی ئاڕاستە کردنی مووشەک لەو زاویەیەوە نزیکی سفرە. واتە مووشەکەکە لە زاویەیکەوە ئاڕاستە کراوە کە دەکەوێتە نێوان شاخەکەی پشتەوەی سۆلاڤ و شاخە بڵێندەکەی بەرانبەری باجەرەکە👇

ئەگەر گریلاکانی پەکەکە لەسەر شاخە 1920 متریەکە نەبووبێتن، ئەوا بە ئەگەری زۆر مووشەکەکە لە ئاسمانەوە ئاڕاستەی باجەرەکە کراوە. لە تەنیش باجەرەکەش پاشماوەی دەرگا و سەقف و هەروەها بە ئەگەری زۆر بۆرجەکەکە بەجێ ماون. هەمووشیان کەوتوونەتە لای گۆشەی راستی باجەرەکەوە👇

وەک دەبینرێت بۆرجەکەکە تەقریبەن سالم ماوە، بەڵام بە هۆی شەپۆلی تەقینەوەکە کەوتووەتە لای راستی باجەرەکەوە. ئەمەش دەتوانێت هۆکارێکیتر بێت بۆ ئاڕاستەی هێرشەکە. کەواتە ئەگەر ساعەتەکە بێنینەوە پێش چاوی خۆمان بە ئەگەری زۆر هێرشەکە لە نێوان ساعەتی ٩ بۆ ١٠ کراوە👇

ئەگەری بەرکەوتنی مووشەکی درۆن لەو روویەوە زۆرە کە فڕۆکەخانەی سەربازی بامەڕنێ کەوتووەتە ٢٠ کیلوومەتری شوێنی هێرشەکە. ئەو فڕۆکەخانەیە لە ساڵەکانی دەیەی ٩٠ تا ئێستا لە کۆنترۆڵی سوپای تورکیادایە👇

جیا لە فڕینی کۆپتەر، لە چەند ساڵی رابردوودا ئەو فڕۆکەخانەیە بۆ فڕینی درۆنی بایرەکتار بەکار هاتووە. ساڵی پار لەکاتی پەلاماردانی چیای گارە درۆنەکانی تورکیا لە بامەڕنێیەوە دەفڕین و ناوچەکەیان بوردمان دەکرد.هەروەها ئەو مووشەکانەی کە درۆنەکان ئاڕاستەی دەکەن👇

لە کلاسی مووشەکەکانی ATGM دان، بەو جیاوازیەوە کە تۆزێک بەهێزترن. ئەمانە کە لێرە باس کران هەموویان ئەگەر بوون و تا ئەو ساتەی کە کەسانی پسپۆڕ لە نزیکەوە لێکۆڵینەوە لە شوێنی هێرشەکە و هەروەها پاشماوەی مووشەکەکە نەکەن راستی رووداوەکە بە تەواوەتی دەرناکەوێت./

Share this Scrolly Tale with your friends.

A Scrolly Tale is a new way to read Twitter threads with a more visually immersive experience.
Discover more beautiful Scrolly Tales like this.

Keep scrolling