🧵 چەند خاڵێک سەبارەت بە گرنگی هەڵسەنگاندنی تاکتیکی و ستراتیژیکی شەفافانەی حیزبە سیاسیەکانمان لەسەر بارودۆخی ڕاپەڕین و هەلومەرجی سیاسی ئێستا. ئەم خاڵانە گرنگن بۆ بەرچاوڕوونی خەڵک و دەرفەت رەخساندن بۆ گۆڕینی بارودۆخەکە. #كوردستان #ژن_ژیان_ئازادی #ژینا_ئەمینی
ئێمە چەندین خاڵی بەهێزی تاکتیکی و ستراتیژیمان هەیە، بەڵام لە هەمانکات دا کەموکوڕی گرنگمان هەیە کە پێویستە چارەسەر بکرێن و هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێ. هێزی سەرەکی ئێمە لە توانای کۆکردنەوە و ئاراستەکردنی خەڵکە، کە گرێدراوی جێگا و پێگای سیاسی و پەیوەندیمانە لەگەڵ گەلی خۆمانەوە.
بەڵام لە هەمانکات دا چەندین خاڵی لاوازمان هەیە کە پێویستە چارەسەر بکرێن. لەوانە نەبوونی کۆمینیکاسیۆنی روون و شەفاف، شێوازی گفتوگۆکردنمان لەگەڵ لایەنە فارسەکان، نەبوونی هاوپەیمانی کاریگەر و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی ناکاریگەر.
١.پێویستە بە ڕوونی ئامانجەکانمان و ڕوانگە و هەڵسەنگاندنی سیاسیمان بە شێوەیەکی شەفاف بگەیەنین بە خەڵک. شکست دەخۆین ئەگەر کۆمینیکاسیۆنمان ڕوون و شەفاف نەبێ لەگەڵ گەلی خۆمان بۆ ئەوە هەندێک گرووپی فارس رازی بکەین، چونکە دەبێتە هۆی ئەوە کە گەلی خۆمان نیگەران و دوودڵ بن لە کارەکانمان.
هەڵەیە کە دوودڵ بین یان بترسین لە گەیاندنی هەڵوێستە سیاسییەکانمان بە شێوەیەکی شەفاف و ڕوون هەم بە لایەنە فارسەکان و هەم بە گەلی خۆمان لەسەر پرسە هەستیارەکان.
هەڵەیە ئەگەر پێمان وا بێ کە دەتوانین بە کەمڕەنگکردنەوەی داواکارییەکانمان ڕێبکەوین لەگەڵ ئەو لایەنانە کە هیچ هاوبەشییەکی سیاسی و باهیمان لەگەڵ نییە.
بۆیە گرنگە کە وزە و کات لەسەر شەفافیەت و کۆمنیکاسیۆن لەگەڵ گەلی خۆمان دابنێین و ئەولەویەت بدەین بە بەرژەوەندییەکانی گەلی خۆمان. ئەمە دەبێ لە هەموو کاتێکدا لە پێشەنگدا بێ. متمانە بە حیزبە سیاسییەکانمان لە ناو گەلی خۆمان هەمیشە فاکتەری سەرەکی دەبێت بۆ کاریگەری سیاسیمان.
٢. هەرچەندە دروستە کە دەبێ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بکرێت، بەڵام ئەمه دەبێ به بێ سازشکردن لەسەد داخوازییه سیاسی یان بەهاکانمان بکرێ و نابێ شەرعییەت بدرێ به ئەو لایەنە فارسانە که هەمان سیاسەتی ڕژیمیان هەیە بەرامبەر بە نەتەوەی کورد.
لە هەمان کاتدا دووڕیانێکمان هەیە، ناتوانین هەندێک گرووپ پشتگوێ بخەین. گرنگە تێبگەین کە نەیارانی سیاسی و نەتەوەیی وەکوو سەڵتەنەت تەڵەبەکان هەرگیز بەها، ئامانج، داواکاری و بەرژەوەندی ئێمە قەبووڵ ناکەن. دەبێت هێڵێکی دیاریکراو لە نێوان ئامانجەکانمان و ئەو گرووپانەدا بکێشین.
قەبووڵ نەکردنی ئەمە دەبێتە هۆی ئەوە کە ئەو گرووپە ڕاستڕەو و توندڕەوە ڕەگەزپەرەستە فارسانە لە داهاتوو دا ببنە هەڕەشەیەکی وجودی بۆ سەر نەتەوەی کورد. ئەم لایەنە، ئەگەر بتوانن، هەمان سیاسەتی ڕژێم لە دژی ئێمە پێڕەو دەکەن.
هەر بۆیە دەبێ سیاسەتێک پەێڕەو بکەین کە گوشاری زیاتر بخەینە سەر ڕێژیم بە بێ ئەوە شەرعییەت بدەین بە گرووپ و لایەنی فاشیستی توندڕەوی فارس. هەر چەندێ وڵامێکی ڕوونمان نییه بۆ ئەوە که کام لایەنی فارس له نێوخۆی ئێراندا کاریگەری زیاتری هەیه، دەبێ بایەخ بەو لایەنانە بدەین کە دژمان نییە.
زۆر گرنگە هێز کۆبکەینەوە بە دژی ڕژیم، بەڵام ئەمە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ سەڵتەنەت تەڵەبەکان و گرووپە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان ناکرێ. ئەمەش دەمانباتە سەر کێشەی سێیەممان.
٣.پێویستە هاوپەیمانی و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە بکەین، بەڵام نابێ لەگەڵ ئەو لایەنانە نزیکایەتی بکەین کە دەتوانن ببن بە هەڕەشە بۆ سەر کورد. دەبێ زیاتر بایەخ بە هاوپەیمانی لەگەڵ نەتەوەکانی دیکە و ئەو ڕێکخراو و کەسایەتیە فارسانە کە لە بواری سیاسیەوە نزیکمانن بدەین.
کێشەکە لەوەدایە کە تا ئێستا لەسەر حیسابی هاوپەیمانە سروشتیەکانمان بایەخی ناجێمان داوە بە گفتوگۆ لەگەڵ توندڕەوترین نەیارە سیاسییەکانمان. لەجیاتی قسەکردن لەگەڵ ناسیۆنالیستە ڕاستڕەوە فارسەکان کە هیچ هاوبەشیمان لەگەڵیاندا نییە، پێویستە وزە لەسەر نەتەوەکانی دیکەی ئێران دابنێین.
هاوپەیمانە سروشتییەکانمان نەتەوە جیاوازەکان و گرووپ و تاکی فارسی دیموکراتیکن. کورد دەتوانێ ببێ بە ناوەندی کۆکردنەوەی ئەم لایەنە، هەر بۆیە پێویستە کار لەسەر بەهێزکردن و پشتگیریکردنیان بکەین.
٤.ئێمە لە سەرەتای ئەم ڕاپەڕینەدا لە بواری گوفتماندا پێشڕەو بووین، بۆ نموونە بەها و دروشمەکانی وەک ژن، ژیان، ئازادی و پرسی فێدرالیسم زاڵ بوو. بەڵام لەم ئاخرانەدا زیاتر کاردانەوەی گوفتمانیمان هەبووە، بەتایبەتی بەرامبەر بە گوفتمانی ڕاستڕەوە توندڕەوەکانی سەڵتەنەت تەڵەبەکان.
بەشێک لەم کێشەیە پەیوەندی بە نەبوونی هەماهەنگی میدیایی بەکۆمەڵمانەوە هەیە، بەتایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. کورد و گەلانی دیکە لە فەیسبووک چالاکترن تا تویتەر، کە ئامرازێکی بەهێزترە بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری و پرسی سیاسی.
کورد لە تویتەر سەرنجیان لەسەر وەڵامدانەوەی دەنگە ڕاستڕەوە توندڕەوەکانن لە جیاتی پشتیوانیکردن و بەرزکردنەوەی دەنگی یەکتر. فاڵۆوەر، لایک و ڕیتویتەکان کاریگەری لە سەر ناوخۆی ئێران دانانێ، بەڵام لە ڕوانگەی لایەنی دەرەکی وەکوو نیشانەی کەم یان زۆربوونی پشتیوانی سیاسی دەبیندرێ.
هەر بۆیە پێویستە باشتر کەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەربگرین بۆ ئەوە بتوانین بە شێوەیەکی فراوانتر خەڵک هوشیار بکەینەوە سەبارەت بە دۆزی خۆمان و ئەو پرسە چارەنووسسازانە کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر گەیشتن بە ئامانجەکانمان دادەنێ.
بێجگە لەم خاڵانەی سەرەوە پێویستە لە چەند مانگی داهاتوو دا:

-ئەگەر بانگەواز بۆ خۆپیشاندان دەدەین دەبێ بەرنامەڕیزی بکەین کە خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەک کاریگەریان هەبێ و فشاری گشتی لەسەر ڕێژیم دابنێ بێ ئەوە لایەنی ڕاستڕەوی فارس بتوانێ کەڵکی سیاسی یان ڕاگەیاندنی لێ وەربگرێ.
- هاوسەنگی ڕابگرین لە نێوان خۆگونجاندن لەگەڵ پێشهاتە نادیارەکان و داواکاری و بەها سیاسییەکانمان. تاکتیک و ستراتیژی بەپێی پێویست ڕێکبخەین، بەڵام هەرگیز سازش لەسەر بیروباوەڕ و داواکاریەکانمان نەکەین.
- تەرکیز لەسەر گۆڕانی ڕژێم دابنێین و دووربکەوینەوە لە سەرقاڵبوون بەو پرسانە کە لایەنە ڕاستڕەوە فارسەکان هەوڵ دەدەن زەقی بکەنەوە. ئەمەش پێویستی بە دیسیپلین و تێگەیشتنێکی ڕوون لە بواری ئەولەویەتەکانمان هەیە.

• • •

Missing some Tweet in this thread? You can try to force a refresh
 

Keep Current with Loghman H. Ahmedi

Loghman H. Ahmedi Profile picture

Stay in touch and get notified when new unrolls are available from this author!

Read all threads

This Thread may be Removed Anytime!

PDF

Twitter may remove this content at anytime! Save it as PDF for later use!

Try unrolling a thread yourself!

how to unroll video
  1. Follow @ThreadReaderApp to mention us!

  2. From a Twitter thread mention us with a keyword "unroll"
@threadreaderapp unroll

Practice here first or read more on our help page!

More from @loghmanahmedi

Dec 14, 2022
🧵 چرا حزب دموکرات معتقد است که فدرالیسم بهترین سیستم برای آینده ایران است؟ برخی افراد و‌ جریانات با نیات متفاوت یا عدم آگاهی، #فدرالیسم را زیر سوال می‌برند. به نظر ما هر فردی حق دارد حزب دمکرات را مورد سوال قرار دهد و پاسخ خود را دریافت کند. #اعتراضات_سراسری #انقلاب۱۴۰۱
این واقعیت با روند ایجاد یک فضای سیاسی دموکراتیک سالم برای آینده همه ما مرتبط است. در کشوری چندملیتی مانند ایران که قدرت در دستان یک دولت مرکزی تنها منجر به دیکتاتوری، ظلم و تبعیض شده، فدرالیسم می‌تواند مزایای متعددی را به همراه داشته باشد، از جمله می‌توان به موارد زیر اشاره کرد:
۱. فدرالیسم امکان توازن قوا بین دولت های ملی و منطقه ای را فراهم می کند و سیستمی از کنترل و تعادل (checks and balances)را فراهم می کند که می تواند از تمرکز بیش از حد قدرت در هر سطحی جلوگیری کند.
Read 13 tweets
Dec 13, 2022
🧵 A somber overview on ways the Islamic Republic of Iran’s ministry of intelligence use nationalism to sow division among opposition groups, control the narrative in foreign media and think tanks and how it is impacting the ongoing uprising in Iran. #IranRevoIution #Kurdistan
Iran’s intelligence agency began in the 1990s to send agents to infiltrate different Persian and English speaking media outlets and think tanks in order to control the narrative by spreading disinformation and influencing the way that events in Iran are reported and perceived.
Since then, Iran’s intelligence agency has focused on amplifying and using, sometimes existing, nationalist sentiments as its main tool to rally the Persian population against attempts to bring about regime change.
Read 31 tweets

Did Thread Reader help you today?

Support us! We are indie developers!


This site is made by just two indie developers on a laptop doing marketing, support and development! Read more about the story.

Become a Premium Member ($3/month or $30/year) and get exclusive features!

Become Premium

Don't want to be a Premium member but still want to support us?

Make a small donation by buying us coffee ($5) or help with server cost ($10)

Donate via Paypal

Or Donate anonymously using crypto!

Ethereum

0xfe58350B80634f60Fa6Dc149a72b4DFbc17D341E copy

Bitcoin

3ATGMxNzCUFzxpMCHL5sWSt4DVtS8UqXpi copy

Thank you for your support!

Follow Us on Twitter!

:(